TR KU SO
FB X
Kurdistan

ڕووداوێكی هاتووچۆ لە باكووری كوردستان گیانلەدەستدانی 10 كەسی لێدەكەوێتەوە

Arsalan
Editor
📅 27 Mayıs 2024 11:31

 

لە رووداوێکی هاتووچۆدالە پارێزگای مێرسین لە باشووری تورکیا، لانیکەم 10 کەس گیانیان لەدەستدا و 30 کەسی دیکەش بریندار بوون.

ڕۆژی یەکشەممە، 26-5-2024 لەسەر ڕێگەی دووسایدی نێوان تەرسوس- ئەدەنە- دیلۆک لە سنووری پارێزگای مێرسینی باشووری تورکیا، لە رووداوێکی هاتووچۆدا پاسێکی سەر بە کۆمپانیای ستار دیاربەکر و چەند ئۆتۆمبێلی دیکە پێکیاندادا.

میدیای فەرمیی تورکیا ڕایگەیاندووە،"پاسەکە لە رێڕەوی خۆی دەرچووە و خۆی بە بارهەڵگرێک و دوو ئۆتۆمبێلدا کێشاوە".

 

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ڕووداوەکەدا 10 کەس گیانیان لەدەستداوە و 30 کەسی دیکەش بریندارن.

Paylas: