TR KU SO
FB X
Kurdistan

به‌ پڕۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری ژمارەیەکی زۆری مۆلیدە کوژاونەتەوە

سارا
Yazar
📅 24 Ekim 2024 07:01
پەیامی کورد   ...   به‌ پڕۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری ژمارەیەکی زۆری مۆلیدە کوژاونەتەوە

وەزیری کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری بەسەر دەکاتەوە و داوا دەکات هەنگاوەکانی پێش خستن و فراوانکردنی ئەو پرۆژەیە خێرا بکرێن.

چوارشەممە، کەمال محەممەد ساڵح، وەزیری کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەشی فرۆشیاری وزەی کارەبای 1ی لە هەولێر کرد و پڕۆژەی ڕووناکی 24 کاتژمێری بەسەرکردەوە. 

کەمال محەممەد ساڵح، دەستخۆشی لە ستافی بەڕێوەچوونی کارەکان کرد و ئومێدی خواست هەنگاوەکان بۆ پێش خستن و فراوانکردنی پڕۆژەکە خێراتر بکرێن و ڕۆتینەکان کەم بکرێنەوە، بۆ ئەوەش وەزیری کارەبا  ئامادەیی هەموو کارئاسانییەکی بۆ راپەراندنی کارەکانیان دەربڕی." 

وەزیری کارەبا  لە ووردەکاری سیستەمەکە و کارەکانی پرسییەوە، کە بە شێوازێکی باش بەڕێوە دەچێت و سوپاسی تیمی وەزارەتی کرد و هیوای خواست هەنگاوەکان خێراتر بکرێن.

وەزارەتی کارەبا ئاشکرای کردووە، "ئەزموونی پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری تا ئێستا بە باشی بەڕێوە چووە و پێشوازییەکی باشی لێ کراوە و  ژمارەیەکی زۆری موەلیدە کوژاونەتەوە."

Paylas: