TR KU SO
FB X
Kurdistan

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی یادی 26 ساڵەی دامەزراندنی کوردستان تیڤی

سارا
Yazar
📅 18 Ocak 2025 06:25
پەیامی کورد   ...   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی یادی 26 ساڵەی دامەزراندنی کوردستان تیڤی

سەرۆك بارزانی بەبۆنەی 26 ساڵەی دامەزراندنییەوە، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی (كوردستان تیڤی) كرد و رایگەیاند، لەو یادەدا ئەو چاوەڕوانییە لە ئێوەی ئازیز هەیە، ببنە سەکۆی سەرەکی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری نیشتیمانی و ڕاستگۆیی لەناو میدیای کوردیدا".

دەقی پەیامە پیرۆزباییەكەی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی 26 ساڵەی دامەزراندنی کوردستان تیڤی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بۆ سەرپەرشتیاری گشتی تۆڕی میدیایی کوردستان و بەڕێوەبەر و سەرجەم كارمەندانی كوردستان تیڤی

بەبۆنەی بیست و شەش ساڵەی كاركردنی كوردستان تیڤی وەک یەكەم كەناڵی سەتەلایت لە كوردستان، پیرۆزبایی ئەو یادە مێژووییەتان لێ دەكەم. كوردستان تیڤی لەپێناو ئامانجێکی بەرز و ڕەوای نیشتیمانی و، لە هەلومەرجێكی پێویست و لە قۆناغێكی هەستیار بە هەوڵ و ماندووبوونی دڵسۆزان دامەزرا و بووە مینبەرێکی گرینگی گەیاندنی پەیامی خەڵكی كوردستان و هەروەها بوو به‌ بەشێک لەخەباتی نیشتیمانی و نەتەوەییمان.

لەو یادەدا ئەو چاوەڕوانییە لە ئێوەی ئازیز هەیە، ببنە سەکۆی سەرەکی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری نیشتیمانی و ڕاستگۆیی لەناو میدیای کوردیدا ئەویش بە سوودوەرگرتن لە تەکنۆلۆژیای سەردەم و  تەکنیک و شێوازی تازەی کارکردن و پابەندبوون بە چوارچێوەکانی کاری پرۆفیشناڵی میدیایی و هەروەها ڕەچاوکردنی بەها نیشتیمانی و نەتەوەییەکان.

 

دەستخۆشی لە ئەرک و ماندووبوونتان دەکەم و هەر سەرفراز و سەركەوتووبن.

 

مسعود بارزانی

17ی کانوونی دووەمی 2025

Paylas: