TR KU SO
FB X
Kurdistan

وەزارەتی تەندروستیی 31 جۆر خواردنەوەی وزەبەخشی قەدەغەکرد

Arsalan
Editor
📅 02 Mayıs 2024 22:18

وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەندراوێکدا لیستی 31 جۆر خواردنەوەی وزەبەخشی بڵاوکردووەتەوە دەڵێت، بەبێ بوونی نووسراوی رێگەپێدانی وەزارەتی تەندروستی لە بازاڕدان، ئەوەش بە قاچاغ و نەشیاو بۆ بەکارهێنان ئەژماردەکرێن كۆدەكرێنەوە و لەناودەبردرێن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەگوێرەی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی، دروستکردن یاخود هاوردەکردنی خواردنەوە وزەبەخشەکان پێویستە کارگەکان و کۆمپانیاکان لە رێگەی وەزارەتی تەندروستییەوە رێگەپێدان وەربگرن، بەڵام لە دوای بە دواداچوونی تیمەچاودێرییەکانی وەزارەتی تەندروستی، دەرکەوت زیاتر لە 31 جۆر خواردنەوەی وزەبەخش هەن و هیچ رێگەپێدانێکیان نییە، ئەوەش بە قاچاغ و نەشیاو بۆ بەکارهێنان ئەژماردەکرێ.

هاوکات  لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئاگادارکردووتەوە دەبێت لە بازاڕەکان دەستبەسەر هەموو ئەو جۆرانەدا بگرن، لێکۆڵینەوە لەو بابەتە بکەن و رێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران بگیرێتەبەر.

لیستی ئەو خواردنەوانەی قەدەغە کراون:

 

Paylas: