TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئێران/ ساڵی ڕابردوودا (834) كەس لەسێدارە دراون

Arsalan
Editor
📅 05 Mart 2024 17:11

 

دەسەڵاتدارانی ئێران تەنها لە ساڵی ڕابردوودا  (834) كەسیان لەسێدارە داوە، ئەوەش بەرزترین رێژەی لە سێدارەدانە لە دوای ساڵی (2015)وە. 
 
دەسەڵاتدارانی ئێران لە ساڵی (2023)دا فەرمانی لە سێدارەدانیان بەسەر (834) كەسدا جێبەجێكردووە، ئەوەش بەرزترین رێژەی لەسێدارەدانە لە ساڵی (2015)وە, بە بەراورد ساڵی (2022)ش, جێبەجێكردنی سزای لە سێدارەدان بە رێژەی (43%) زیادیكردووە".
 
بەگوێرەی راپۆرتی رێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران كە بارەگاكەی لە نەرویژە و رێكخراوی هاوپەیمانیی جیهانی بۆ دژایەتیكردنی سزای لە سێدارەدان, كە بارەگاكەی لە پاریسە ڕایانگەیاندووە، ئەوە بۆ جاری دووەمە لەماوەی زیاتر لە دوو دەیەدا, لەیەك ساڵدا زیاتر لە (800) كەس لەسێدارە دەدرێن, دوای جێبەجێكردنی فەرمانی لەسێدارەدان بەسەر (972) كەس, لەساڵی (2015).
 
ئەو دوو رێكخراوە ناحكومییە, ئێران تۆمەتباردەكەن بە بەكارهێنانی سزای لە سێدارەدان, بۆ بڵاوكردنەوەی ترس لە ناوخۆ, دوای ناڕەزاییە فراوانەكانی ئەو وڵاتە كە مانگەكانی كۆتایی ساڵی (2022) بەخۆیەوە بینی, لەدوای گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی.
Paylas: