TR KU SO
FB X
Kurdistan

عەبادی: زیانەکانی شەڕی داعش بە (٤٦) ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت

نەهرۆ
Admin
📅 12 Mart 2018 15:47

بەوتەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، قەبارەی زیانەکانی شەڕی داعش بە (٤٦) ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، کە زیانەکانی شەڕی داعش بۆ عێراق دوو قۆناغ بووە، بەجۆرێک لەقۆناغی یەکەمدا کە سەرەتای دەستپێکردنی پەلامارەکانی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە بوو لەسوریاوە بۆ عێراق، بەوهۆیەشەوە ملیۆنان کەس ئاوارەبوون و ژمارەیەکی زۆریش گیانیان لەدەستدا.

عەبادی دەشڵێت، لەقۆناغی دووەمیشدا بەھۆی رزگارکردنەوەی ناوچەکانەوە وێرانکارییەکی زۆر لەعێراقدا دروست بوو، کە بەپێی داتاکان بڕی زیانەکان گەیشتووە (٤٦) ملیار دۆلار و وڵاتان جیھانیش ئامادەی ئەوەیان تێدا نییە ئەو بڕە پارەیە بدەنە عێراق.

Paylas: