Kurdistan
عێراق رەتیدەکاتەوە کە هەوڵی کڕینی مووشەکی (ئێس400)ی دابێت
باڵوێزی عێراق لەروسیا رەتیدەکاتەوە، كە وڵاتەكەی هیچ هەوڵێكی دابێت بۆ كڕینی سیستەمی مووشەكی (ئێس400)ی روسی.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، حەیدەر مەنسور هادی عەزاوی باڵوێزی عێراق لەروسیا رایگەیلندووە، کە هیچ شاندێكی بەغدا سەردانی مۆسكۆیان نەكردووە، بۆ ئەوەی لەگەڵ بەرپرسانی روسیا لەبارەی سیستەمی مووشەكی (ئێس400)ی روسی گفتوگۆ بكەن.
ماوەی رابردوو حاكم زاملی سەرۆكی لیژنەی بەرگری و ئاسایش لەپەرلەمانی عێراق راگەیاندبوو، كە وڵاتەكەی سەرقاڵی كڕینی سیستەمی موشەكی (ئێس400) لەروسیا، بەڵام حەیدەر مەنسور ئەوە رەتدەکاتەوە دەڵێت، ئەوە تەنیا دەنگۆیە.
وتەکانی باڵوێزی عێراق لەكاتێكدایە، کە ماوەیەكە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە، بەغدا لەهەوڵی كڕینی ئەو سیستەمە موشەكییەیە لەروسیاو لەو بارەشەوە ئەمریكا هۆشداری دایە عێراق.