Kurdistan
عێراق شاندێکی باڵای ئەمنیی ناردە زاخۆ
پەیامی کورد... عێراق شاندێکی باڵای ئەمنیی ناردە زاخۆ
بۆ لێکۆڵینەوە کردن لە هێرشەکەی تورکیا و هەڵسەنگاندنی دۆخی سنوورەکان، عێراق شاندێکی باڵای ئەمنیی ناردە زاخۆ.
شاندێکی باڵای ئەمنیی عێراق بە سەرۆکایەتیی فەریقی یەکەمی ڕوکن عەبدولئەمیر شمەری، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان گەیشتە زاخۆ بۆ لێکۆڵینەوە کردن لە هێرشەکەی تورکیا.
ئەمڕۆ سێشەممە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، شاندە ئەمنییەکە سەردانی بارەگای لیوای پاسەوانی سنوور دەکات و هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی ئەمنیی سنوورەکانی عێراق و تورکیا دەکات.