بەغدا لەژێر فشاری ئەمریكادا بەڵێنی سفركردنەوەی كێشەكان بە هەرێم دەدات
پەیامی کورد... بەغدا لەژێر فشاری ئەمریكادا بەڵێنی سفركردنەوەی كێشەكان بە هەرێم دەدات
حكومەتی عێراق كه پێدهچێت پشتیوانی چوارچێوەی هەماهەنگیشی لەپشتەوەبێت، شهش بەڵێنیداوە بەهەرێمی كوردستان، لەچوارچێوەی پلانێكدا كە بەسفركرنەوەی ناكۆكییەكان یاخود رێككەوتنی گشتگیر ناسراوە.
بهپێی راپۆرتی رۆژنامهی مهدا، زۆرینەی ئەو بەڵێنانەی بهغدا به ههرێمی كوردستانی داوه، پەیوەستن بە پابەندبوونی دارایی بەرامبەر بە هەولێر، بەڵام تائێستا هیچ گەرەنتییەك نییە بۆ سەرهەڵنەدانەوەی قەیرانەكە لەنێوان هەردوولا، وەك ئەوەی لە رابردودا روویداوە.
ههر بهپێی راپۆرتهكه، رێككەوتن لەسەر ئەوەكراوە جارێكی تر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەبڕدرێت و زامنی پشكی هەرێم بكرێت، لەگەڵ یاسای نەوت غاز و مووچەی پێشمەرگەو مادەی 140 و بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە.
پێدەچێت ئەو بەڵێنە نوێیانە لەژێر فشاری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكادا بوبێت، كە لەزیاد لەبۆنەیەكدا باسی لەپێویستی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێرو بەغدای كردووە.