TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەهۆی فستیڤاڵی هەڵەبجە نزیکەی 200 هەزار کەس سەردانی ئەو پارێزگایەیان کردووە

Rozan Ateş
Yazar
📅 04 Kasım 2023 18:13

'


پەیامی کورد... بەهۆی فستیڤاڵی هەڵەبجە نزیکەی 200 هەزار کەس سەردانی ئەو پارێزگایەیان کردووە


ئەمڕۆ شەممە 4ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣، سێیەم رۆژ و كۆتا رۆژی فیستیڤاڵی هەنارە لە هەڵەبجە و بەپێی ئامارەكان 190 هەزار گەشتیار سەردانی هەڵەبجەیان كردووە.


ستار مەحمود بەڕێوەبەری كشتوكاڵی هەڵەبجە بە میدیاكانی وتووە، دوو رۆژی رابردوودا فیستیڤاڵی هەنار بە رێكوپێكی بەڕێوەچووە و هیچ روداوێكی نەخوازراو روینەداوە، بەگوێرەی ئاماری بەردەستیان لە یەكەم رۆژ و دووەم رۆژی فیستیڤاڵەكەدا زیاتر لە 190 هەزار كەس سەدانیان كردووە، سەردانیكارانی ئەمساڵ زۆر زیاترن لە پار.


سەبارەت بە دروستبوونی گرفتی هاتووچۆ ئاماژەی بەوەداوە، رێگەی سلێمانی بۆ هەڵەبجە تەواوی دووسایدە و گرفتی رێگە نەبووە و ئەوەی هەبووە بەهۆی زۆری ژمارەی سەردانیكارانەوە بووە، پۆلیسی هاتووچۆ و لایەنە ئەمنییەكان بەگشتی هاوكارێكی باشیانن و زۆر بە باشی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلیان رێكخستووە.

فیستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە رۆژی پێنجشەممە 2/11/2023 دەستی پێكرد و ئەمڕۆ شەممەش دوایین رۆژی فیستیڤاڵەكەیە، تێیدا بەرهەمە ناوخۆییەكان بەتایبەتی بەرهەمەكانی هەنار، گوێز، توو، سركە، هەنگوین، هۆشا، كاری دەستی و خواردەمەنییە كوردییەكان پێشكەش دەكرێن.

Paylas: