بە هۆی ئاگرکەوتنەوەی کێڵگەی گازی چەمچەماڵ کارەبا کەمیکرد
پەیامی کورد ... كۆنترۆڵی كاره‌بای هه‌رێم ئاشكرایكرد، به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆر-ی چه‌مچه‌ماڵ، به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با ٨٠٠ مێگاوات كه‌میكردووه، به‌ڵام ئاگره‌كه كۆنترۆڵ كراوه.
له راگه‌ێندراوێكدا ئومێد محمه‌د به‌ڕێوبه‌ری كۆنترۆڵی كاره‌بای هه‌رێم رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێك له وێستگه‌ی گازی كۆرمۆر، كه بووه هۆی كوژانه‌وه‌ی به‌شێكی وێستگه‌كه و كه‌بوونه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی گاز، نزیكه ۸٠٠ مێگاوات كاره‌با كه‌میكرد.
به‌ڕێوبه‌ری كۆنترۆڵی كاره‌بای هه‌رێم ده‌شڵێت، تیمه‌كانی كۆنترۆڵی كاره‌بای وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌رهه‌مهێنان، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان، توانراوه بارودۆخه‌كه كۆنترۆڵ بكرێت و نه‌هێڵدرێت كوژاندنه‌وه‌ی گشتی كاره‌با رووبدات، له ئێستاشدا ئاگره‌كه كۆنترۆڵكراوه و دۆخه‌كه به‌ره‌و ئاساییبوونه‌وه ده‌چێت و چاوه‌ڕوانی به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی گازن، تا ئاستی به‌رهه‌مێنانی كاره‌با ئاسایی بێته‌وه.