Kurdistan
بەهۆی پیسیی ئاو خەڵکی چەند گەڕەکی "سەقز" تووشی نەخۆشی بوون
پەیامی کورد … بەهۆی پیسیی ئاو خەڵکی چەند گەڕەکی "سەقز" تووشی نەخۆشی بوون
بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، ئاوی چەند گەڕەکی شاری "سەقز" بەتایبەت گەڕەکی "قەوخـ"ـی ئەو شارە پیس و لێڵ بووە و خەڵکی ئەو گەڕەکانە نەخۆش کەوتوون.
هاووڵاتییان باس لەوە دەکەن کە ئەو ئاوە چەند جار تاقیکاریی لێ هەڵگیراوەتەوە، بەڵام کێشەکە ڕوون نەبووەتەوە.
هاووڵاتییان بەهۆی پیسیی ئاوی ئەو گەڕەکانە تووشی سکچوون و داهێزان بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
پێشتریش چەندین جار ئاوی ئەو گەڕەکانەی "سەقز" تووشی لێڵی ببوون کە هەتا ئێستا چارەسەرێکی کاریگەریان بۆ نەدۆزراوەتەوە.