TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەهۆی تەقینەوەی مۆبایلەوە مێردمنداڵێک گیانیلەدەستدا

Rozan Ateş
Yazar
📅 18 Aralık 2022 18:14

پەیامی کورد... بەهۆی تەقینەوەی مۆبایلەوە مێردمنداڵێک گیانیلەدەستدا

شەوی رابردوو لە سنووری ناحیەی باوەنووری سەر بە ئیدارەی گەرمیان مۆبایل بە مێردمنداڵێکدا تەقییەوە و بەهۆیەوە گیانیلەدەستدا.

پەیامنێئێوارەی دوێنێ لە گوندی عیسایی سەر بە ناحیەی باوەنوور، مێردمنداڵێک لە ماڵەکەی خۆیاندا مۆبایلی کردووە بە شەحنەوە و خۆی لە پاڵیدا دانیشتووە و لەوکاتەدا مۆبایلەکە تەقیوەتەوە و زۆرینەی جەستەی سووتاوە.

مێردمنداڵەکە ناوی ویسام عەلییە و تەمەنی 16 ساڵە و یاریزانی کیک بۆکسێن بووە، بەهۆی زۆری برینەکەیەوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سووتاوی لە شاری سلێمانی.

ئاشکراشیکرد، “بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی زۆری سووتاوییەکەیەوە لە سلێمانی گیانیلەدەستدا و تەرمەکەی گەڕێندرایەوە بۆ ناوچەکەی خۆیان بەمەبەستی بەخاکسپاردنی”.

Paylas: