بەپەلە ... بەم هۆکارە گرینگە هێرش دەکرێتە سەر هۆشیار زێباری
پەیامی کورد ... بەم هۆکارە گرینگە هێرش دەکرێتە سەر هۆشیار زێباری
له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی شیعه‌كان هێرشیانكرده سه‌ر هۆشیار زێباری له‌به‌رامبه‌ر تۆمه‌تباركردنی حه‌شدی شه‌عبی و له‌لایه‌ن چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی پارتیشه‌وه وه‌ڵامدرانه‌وه و بەهۆیەوە پشێوی دروستبو.
رێبوار كه‌ریم، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاندووە له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراقدا، به‌شێكی زۆر له په‌رله‌مانتارانی عه‌ره‌ب به‌تایبه‌ت شیعه‌كان دژ به‌هۆشیار زێباری و ووته‌كانی له‌باره‌ی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی وه‌ستانه‌وه و "قسه‌ی ناشرینیان به‌رامبه‌ری به‌كارهێنا"، له‌به‌رامبه‌ریشدا چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی پارتی ووڵامیان دانه‌وه، پاش چه‌ند خوله‌كێكیش له‌درووستبوونی پشێووی، كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كۆتاییهات.
شەوی ٣٠ی مانگی (ئەیلول/٩)ی ئەمساڵ دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان لە راگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە، شه‌ش مووشه‌ك له ده‌ره‌وه‌ى سنوورى پارێزگای هه‌ولێر ئاڕاسته‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر كراون، به‌ڵام هیچ زیانێكى لێنه‌كه‌وته‌وه.
دوای ئەو رووداوەش هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی رایگەیاند، ئاڕاستەکردنی ئەو ژمارە مووشەکە هەوڵێكی دیکەیە بۆ ئاڵۆزكردنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان و عێراق، هێرشەکە لەلایەن هەمان ئەو گرووپە چەكدارانەوە ئەنجام دراوە، كە ئاڵۆزی یان لەشاری بەغدا درووست كردوە و هێرشیانکردەسەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، بۆیە پێویستە ڕێگری بكرێت لە دووبارە بوونەوەی رووداوانە".
زێباری رۆژێک دواتریش لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی، "وه‌عد قه‌دۆ، سه‌ركرده له حه‌شدی شه‌عبی له پشت هێرشه‌كه موشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێره، چونكه وه‌عد عه‌دۆ له‌لایه‌ن هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تحه‌وه پشتگیری ده‌كرێت و ناویشی له لیستی تیرۆردایه، چه‌ندین تاوانی له ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی لیوای 30 هێزه‌كانی عێراق ئه‌نجام داوه و سه‌رپه‌رشتی كردون".