بەپەلە ... فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان " حدکا " ڕاگەیندراوێکی بڵاو کردەوە
حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە بڵاوکردنەوە ڕاگەیندراوێک گیان لە دەستدانی ٦ پێشمەرگە و ئەندامی خۆی لە شەڕی کێلەشین ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاگەیندراوێک لە فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان سەر بە " حدکا " هاتووە کە ، لەئەنجامی تێکهەڵچوونی بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە " ١١ی ئاگۆستی ٢٠١٨ " لە بەرزاییەکانی کێلەشینی شنۆ، ٤ پێشمەرگەی ئەو حزبە و ٢ پێشمەرگەی شار لە " ڕێکخستنی نهێنی " دا گیانیان لە دەست داوە و ٢ پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون. ژمارەی کوژراوانی هێزەکانی پاسدارانی بە ٢٠ کوژراو لە قەڵەم داوە. هاوکات ئاشکرای کردووە کە لە شەڕەکەدا چوار پێشمەرگە بە ناوەکانی (عەبدولسەلام عەبدی، سلێمان محەمەدزادە، عەبدولواحید سوهرابی و ئیسماعیل ئێرانمەنش) شەهید بوون و دوو پێشمەرگەی دیکەش بە ناوەکانی (عوسمان ڕەحمانی و مێهران تەهاپوور) بە هەمان شێوە شەهید بوون، جگە لەوەی دوو پێشمەرگەش لە شەڕەکەدا بریندار بوون.
لە درێژەی ئەو ڕاگەیندراوەدا هاتووە کە لە ئەنجامی تێکهەڵچوونەکەدا ١٢ ئەندامی سوپا کوژراون و ٨ کەسی دیکەش بریندار بوون.
پێشتر لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیندرابوو کە ٨ پێشمەرگە گیانیان لە دەستداوە و ١٢ پاسداریش کوژراون .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە میدیاکانی نزیک لە سوپای پاسدارانیش بە بێ ئاماژە کردن بە ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی خۆیان ڕایانگەیاندبوو کە ١٠ پێشمەرگە گیانیان لە دەست داوە.