بەپەلە ... فەرماندەی سارۆڵلای سوپای پاسداران هەڕەشەی داخستنی گەرووی هۆرمۆز دەکات
ئیسماعیل کەوسەری، جێگری فەرماندەی قەرارگای ساروڵڵای سوپای پاسداران، لە لێدوانێکی هەرەشەئامێزدا دەڵێت، ئەگەر ڕێگری لە هەناردەکردنی نەوتی ئێران بکرێت، گەرووی هۆرمۆز دادەخەین و ڕێگە لە هاتووچوی کەشتییە نەوتیەکان دەگرین.
ئەم فەرماندەی سوپای پاسداران دەڵێت: ئەگەڕ بڕیار لە سەر ڕێگریکردن لە هەناردەی نەوتی ئێران بدرێ، ئێمەش ڕێگە نادەین بە ڕێگەی گەرووی هۆرمۆزەوە نەوت هەناردەی ووڵاتانی جیهان بکرێت.
کەوسەری ڕاشیگەیاندووە، 20%ی نەوتی جیهان بە ڕێگەی گەرووی هۆرمۆز دەگوازرێتەوە و جیهان پێویستی بەم نەوتە هەیە و هەر کردەوەیەکی دوژمنکارانە لە لایەن ئەمریکاوە، تێچووەی زۆری بۆ ئەم ووڵاتە دەبێت.
ئەم لێدوانەی فەرماندەی سوپای پاسداران دوای ئەوە دێ، کە حەسەن ڕوحانی، هەڕەشەیەکی لەم چەشنەی کردبوو. هەر لەم پەیوەندیەدا، قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودس، لە نامەیەک ستایشی ئەم لێدوانەی سەرۆککۆماری ئێرانی کردووە.