TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەپەلە ... جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران : زیاتر لە ٢٣ نوێنەری پەرلەمان تووشی کۆرۆنا بوونە " تکایە لە نەورۆزدا هیچ جۆرە پەیوەندییەکتان لەگەڵ خەڵکدا نەبێت "

سارا
Yazar
📅 03 Mart 2020 18:41

پەیامی کورد    ...    جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران : زیاتر لە ٢٣ نوێنەری پەرلەمان تووشی کۆرۆنا بوونە

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان تاقیکردنەوەی زیاتر لە ٢٣ نوێنەری پەرلەمانی ئێران لە سەر ڤیرووسی کۆرۆنا پۆزێتیڤ دەرچووە .

مێسڕی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە هەواڵێکی فەرمی دا ڕایگەیاند تاکوو ئیستا تاقیکاری زیاتر لە ٢٣ نوێنەری پەرلەمانی ئێران پۆزێتیڤ دەرچووە  لە بەر ئەوەی پەیوەندییەکی زۆر گەرم و گۆڕیان لەگەڵ خەڵکدا هەبووە بۆیە تووش بوونە و هەروەها لە ڕێگای تووشبووانی جۆراوجۆری ناوچە جیاوازەکانی ئێرانەوە گرفتار بوونەوە و ئەمەش دەتوانێ ڤیرووسێکی نوێی پێکهێنابێت .

هەروەها ڕایگەیاندووە : چالاکییەکانی پەرلەمان هەروەها بەردەوام دەبێت و ئێمە کۆمیسیۆنی تایبەتمان پێکهێناوە هەرچەندە ڕەخنە لەم کارەش گیراوە 

هەروها چاوپیکەوتنی خەڵک لەگەڵ نوێنەرانی پەرلەماندا جارێ بۆ ماوەیەکی نادیار ڕادەگیرێت و ئێمە داوا لە نوێنەران و هەڵبژێردراوان دەکەین کە تکایە لە نەورۆزدا هیچ جۆرە پەیوەندییەکتان لەگەڵ خەڵکدا نەبێت .

Paylas: