بەپەلە ... خیانەتێکی دیکەی مەترسیداری بەرهەم ساڵح و گرووپی ١٦ی ئۆکتۆبەر بە نهێنی ئاشکرا دەکەین
پەیامی کورد ... دەستکەوتەکانی باشووری کوردستان و بە تایبەتی بەهێزبوونی پارتی دیموکراتی کوردستان و بارزانییەکان شک و گومانی گەورە بۆ ئێران و تورکیا درووست دەکات . دوای ڕێفڕاندۆمی سەربەخۆیی کوردستان " PDK " پارتی دیموکراتی کوردستان و بارزانی لە بەر چاوی ئەو دەوڵەت و هێزانەدا بوون بە چقڵی چاو
ئەو هێزانەی کە لە دژی دەوڵەت بوونی کوردستانن و نایانەوێت کورد ببێتە سەربەخۆ ، بۆ ئەوەی کە ڕێگا لە PDK و بارزانی بگرن ، ئەوان لاواز و بێ هیزیان بکەن ، ئەوەی کە لە دەستیان دێت دەیکەن ، هەموو ڕێگا و ڕێباز و تەڵەکەیەک تاقی دەکەنەوە . خیانەتی ١٦ ی ئۆکتۆبەر یەکێک لە ئەو تەڵەکە و دۆڵابانە بوو بە داخەوە لە ڕێگای بەشێک لە ئەندامانی " یەکیتی نیشتمانی کوردستانەوە " YNK ، ئێران و تورکیا گەیشتنە ئارمانجی چەپەڵی خۆیان . بە خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر هەم کەرکووک لە دەست دەرچوو ، هەمیش خیانەتێکی گەورە لە خەون و خەیاڵەکانی سەربەخۆیی نەتەوەیەکی بەش خوراو کەوت .
ئێران بۆ ئەوەی کە بتوانێ PDK و بارزانییەکان لاواز و بێ هێز بکات ، هەوڵ دەدات کە YNK و لاهوور جەنگی کەسی یەکەمی خیانەتکاری ووڵاتفرۆشتن بەهێزتر بکات و هەروەها تێکەڵاوی نێودەوڵەتی بەهێزتری هەبێت ، بە تایبەتی ئێران دەیەوەێت نێوان ئەو و دەوڵەتی تورکیا و PDK کز و لاواز و بێبەها بکات . بۆیە ستراتیژی نوێ بەکاردەهێنێت .
یەکێک لەو سەرپەرشتانەی کە بە ڕێگای ئێرانەوە دەیەوێت نێوان دەوڵەتی تورکیا و لاهوور جەنگی خۆش بکات ، سەرۆککۆماری ئێستای عێراق بەرهەم ساڵح ە . بەرهەم ساڵح ، کە بۆخۆشی گرێدراوی یەکیتی و لاهوور جەنگی ، ئاراس جەنگی ، ئاڵا تاڵەبانی و کەسانی وەکوو ئەوان کە کەمیش نین و بە بێ ئەوانیش نەیدەتوانی ببێتە سەرۆککۆمار ی عێراق . بەرهەم ساڵح ، بە بێ ئەو گرووپە ناتوانێ هیچ هەنگاوێک هەڵبێنێت و هەموو کات وەکوو بەرکرێگیراو لە خزمەت ئەو گرووپەدایە . هەروەها لە لایەکی دیکەوە ، ڕاوێژکاری سەرەکی بەرهەم ساڵح برا گەورەکەی لاهوور جەنگییە ئەوەش نیشان دەدات کە بەرهەم ساڵح بە بێ ئەو گرووپە خیانەتکار و ووڵات فڕۆشە ناتوانێ هیچ کارێک بکات .هەروەها جیگای ئاماژەدانە کە ئەمانەش هەموو بە فەرمان و بڕیاری فەرمی ئێران ئەنجام دەدرێن .
بە گوێرەی زانیاری زۆر گرینگ کە بە دەستی ئێمە وەک ماڵپەڕی پەیامی کورد کەوتووە ، بەرهەم ساڵح لە ڕێگای ڕاوێژکاری ئەردۆغان ەوە " ئیلنوور چەڤیک " بە فەرمی داوای کردووە کە لاهوور جەنگی داوەتی ئانکارا بکرێت و لە لایەن ئەردۆغانەوە پێشوازی لێبکرێت و چاوی پێ بکەوێت و چاوپێکەوتنی تایبەت ئەنجام بدەن .
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی کە بە دەستی ئێمە گەیشتووە ، ، حکوومەتی تورکیاش بە ووڵامی ئەرێنی داواکارییەکەی بەرهەم ساڵح ی لە بەرچاو گرتووە و ڕایگەیاندووە " ئێستا ئێمە خەریکی ئۆپراسیۆنی سەربازی و لەشکەرین لە باکووری عێراق " هەرێمی کوردستان " هەر بۆیە دواتر بانگهێشت تان دەکەین .
ئێران بەم ستراتیژییەی خۆی دەیەوێت لە ڕێگای سەرۆککۆماری بە زۆر دانیشراوی عێراق " بەرهەم، ساڵح " نێوان تورکیا و لاهوور جەنگی خۆش بکات و هەروەها گرووپی ١٦ی ئۆکتۆبەر لە هەولێر و دهۆک بەهێز بکات و بەم کارە زیاتر ناوبانگ و دەسەڵاتی " پارتی دیموکراتی کوردستان لاواز و بێ هێز بکات . ، ئەم مانۆڕانە تەنیا لە دژی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و بارزانییە بەڵام لە هەمان کاتدا لە دژی ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانی یە . ئێران کارتی ١٦ی ئۆکتۆبەری هەم لە دژی PDK و هەم لە دژی هێزەکانی هاوپەیمان بەکار دەهێنێت .
هۆکاری ئەوەی کە پەکەکە " PKK " شەڕەکەی خۆی دەهێنێتە باشووری کوردستان و دەوڵەتی تورکیاش هەنگاو بە هەنگاو بکەوێتە ناو خاکی باشووری کوردستانیش پارچەیەکە لە ئەو پیلان و ستراتیژییە . ئێران و تورکیا بە ڕێگای بەشێک لەPKK و بەشێک لە ئەندامانی خاکفرۆشی یەکیتی یەوە بۆ ئەوەی کە جێ لە پارتی دیموکراتی کوردستان و بارزانییەکانی بە تایبەتی لەق و تەنگ بکەن ، چواردەورەی حەسار و دەورپێچ دەکەن و دەیانەوێت ئەو لە هێز و توانا بخەن . هۆکاری ئەوەی کە گرووپی ١٦ی ئۆکتۆبەر دەیانەوێت هەرێمی هەڵەبجە ، سلێمانی و دەورووبەری ئەوێ لەگەڵ عێراق و یاساکانی گرێدراو بکەن و لە کوردستانی جیا بکەنەوە و ئەمەش بەشێکی دیکەی ستراتیژییە نوێیەکەیە
پیلان و ستراتیژی ئەو دەوڵەت و پارتانەی لە دژی کورد و کوردستان بەردەوامن و هەر بەردەوامیش دەبیت مەگەر مردن ڕزگاریان بکات . هەروەها نزیک بوون و هاوکاری هیز و پارتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ، ڕۆڵ و کاریگەری بارزانییەکان ، داگیرکارەکانی کوردستان و هاوکارەکانی ئەوان دەترسێنێت .
نزیک بوونی باشوور و ڕۆژئاوا و بە جەختەوەش یەکبوون و یەکگرتنی هەەر دوو لایەن و هێز و پارچە ترس و خۆفی زیاتر دەخاتە دڵی داگیرکاران و هاوکارەکانیان . ئەوەش یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی پێکهێنانی پیلان و ستراتیژی یە خراپەکانی ئەوانە
نوێ دەکەینەوە ...