TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەپەلە ... لاهوری دۆڕاو پشتیوانی ئێران دەکات بەرامبەر بە ووڵاتێکی وەک ئەمریکا

سارا
Yazar
📅 06 Temmuz 2018 15:32

لاهور جەنگی ناسراو بە خیانەتکارەکەی ١٦ ئۆکتۆبەر و فرۆشیاری خاکی کوردستان و بە تایبەت کەرکووک بە داگیرکەرانی وەک حەشدی شەعبی ، پشتگیری خۆی بۆ هاوکاری ئێران ڕاگەیاند .

لاهور جەنگی بۆ ئاژانسی فەرمی هەواڵی ئێران بە ناوی " تەسنیم " ڕایگەیاندوە کە بە هەموو توانایەکەوە ئەو لە پشت ئێرانە .

لاهور جەنگی هەروەها ئاشکرای کرد لە بەرامبەر گەمارۆ و هەڕەشەکانی ئەمریکا پشتگیری و پشتیوانی ڕژیمی ئێران دەکەن و هەروەها ووتی : ئێران دۆست و هاوڕای هەمیشەیی ئێمەیە . هەر لە بەر ئەوە ئێمە بۆ شکست پێهێنانی ئەم ئابلۆقە و گەمارۆیانە لە پشت ئێرانین و لەگەڵ ئەوان دەبین .

  هەوەرها کە هەموو لایەک دەزانن لە ١٦ ی ئۆکتۆبەر هەر دوو برا لاهور جەنگی و ئاراس جەنگی و هەروەها کوڕی جەلال تاڵەبانی پاڤێڵ تاڵەبانی بە هاوکاری هەندێک چەتەی دیکەی ناو یەکیتی کەرکووکیان ڕادەستی حەشدی شەعبی کرد.

لێرەوە ئەوەی جێگای سەرسووڕمانە کەسێکی وەک لاهور جەنگی چۆن و بە چ ئاراستەیەک و بە پشتیوانی کێ وا دەتوانێ لە بەرامبەر بڕیارەکانی ئەمریکای زڵ هێز و هەموو ووڵاتانی ئەورووپیدا بوەستێت و پشتیوانی خۆی بۆ ووڵاتێک دەرببڕێت کە کەس متمانەی پێ ناکات و بە ووڵاتی تیرۆر و ئەشکەنجە ناسراوە هەر وەک بۆ خۆشی هەر لەم ئاستەدا هیچی کەمتر نییە لە ووڵاتی ئێران.

Paylas: