Kurdistan
بەپەلە ... لە ئاکامی هێرشی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر شەنگال بەرپرسێکی پلەبەرزی پەکەکە کوژرا
فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا ، هێرشێکی ئاسمانییان کردە سەر هەرێمی شەنگال .
هەر سەبارەت بەم هێرشە " کەجەکە " ڕاگەیندراوێکی بڵاو کردەوە و ووتی : ئەم هێرشە لە دژی خەڵکی یەزیدییەو و لە ناو بردنی کوردە یەزیدییەکانە .
لە هێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیادا بۆ سەر ناوچەی شەنگال ، بەرپرسێکی پلەبەرزی " پەکەکە " بە ناوی " زەکی شەنگالی " کوژرا .
هەر بە پێی ئەم هەواڵە " کەجەکە " کوژرانی " زەکی شەنگالی " ئاشکرا کردو ووتی : هاوڕێ ئازیزی ئێمە " مام زەکی یەزیدییەکان لە ئەنجامی هێرشەکانی تورکیادا کوژرا . ئەم هێرشە لە دژی یەزیدییەکان وەکوو لە ناو بردن و جینوسایدە .