بەپەلە ... ئەمریکا لە شاری هەلەبجە بنکەیەکی سەربازی گەورە دەکاتەوە
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئیداره‌ی واشنتۆن سه‌رقاڵی دروستكردنی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی زه‌به‌لاحه له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و یه‌كێتیش نیگه‌رانی ده‌ربڕیوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان كه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه دراوه‌ته ئێمە ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات، هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مریكا جێگای بایه‌خێكی گه‌وره‌یه، بۆیه بڕیاریداوه گه‌وره‌ترین كونسوڵگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی جیهان له هه‌ولێر بكاته‌وه، هاوكات له‌نوێترین هه‌نگاوی ئه‌مریكیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان بریتی بووه له درووستكردنی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی گه‌وره له هه‌ڵه‌بجه.
زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، هێشتا یه‌كێتی نیشتمانی ڕازی نه‌بووه به‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و بنكه سه‌ربازییه، به‌وه‌ی ده‌بێته هۆی نیگه‌رانی توندی كۆماری ئیسلامی ئێران و په‌یوه‌ندیه‌كانی یه‌كێتی و ئێران ئاڵۆزی زۆری تێده‌كه‌وێت، بۆیه تاكو ئێستا ڕه‌زامه‌ندی نیشان نه‌داوه به كردنه‌وه‌ی ئه‌و بنكه سه‌ربازییه.
هەروەها زانیارییه‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ربێتوو یه‌كێتی نیشتمانی ڕێگه به‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و بنكه‌یه نه‌دات، ئه‌وا ئه‌مریكیه‌كان تاكلایه‌نه ده‌ست به درووستكردنی بنكه سه‌ربازییه‌كه ده‌كه‌ن و هیچ حیسابێك بۆ یه‌كێتی ناكه‌ن و لای ئه‌مریكیه‌كان شاری هه‌ڵه‌بجه گرینگی و بایه‌خێکی زۆری هه‌یه بۆیه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌و بنكه سه‌ربازییه داده‌مه‌زرێ.