بەپەلە ... گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ کەرکووک ڕەت دەکرێتەوە
پەیامی کورد ... بەپەلە ... ووتەبێژی کازمی ، گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ کەرکووک ڕەت دەکاتەوە
ووتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند و جەختی کردەوە کە هیچ جۆرە ڕێکەوتنێک بۆ گەڕانەوەی هیزەکانی پێشمەرگە بۆ پارێزگای کەرکووک ئەنجام نەدراوە .
بە پێی هەواڵی ئاژانسی فەرمی عێراق INA سەرتیپ یەحیا ڕەسووڵ ووتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ هەندێک ڕوونکردنەوەی دەربارەی ڕێکەوتنی ئەم دواییانەی نێوان فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەانی ئەرتەش و فەرمنادەیی هیزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە سەر دامەزراندنی ناوەندی هەماهەنگی هاوبەش لە ڕاستای دەستەبەرکردنی ئەمنییەتی ئەو ناوچانەی کە هێزەکانی فێدڕاڵی لێ نییە و هەرێمی کوردستان لە پارێزگاکانی کەرکووک ، مووسڵ و دیالە خستە ڕوو .
ووتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە ووتووێژ لەگەڵ ئاژانسی فەرمی ئەو ووڵاتەدا لەمبارەوە ڕایگەیاند : ناوەندی هەماهەنگی لە سەر پێداچوونەوە لە سێ پارێزگا ، نوێنەرانێک لە وەزارەتخانەکانی بەرگری و ووڵات و دەوڵەتی فێدڕاڵ ، یەکەکانی سەربازی و وەزارەتی پێشمەرگە ش لە بەر دەگرێت .
یەحیا ڕەسووڵ هەروەها ووتی : ناوەندی هەماهەنگی بریتی لە گۆڕێنەوەی هەوال و زانیاری و هەماهەنگی لە پێداچوونەوەی ئەندامانی داعش و هاتن و چوونی کاروانگەلی سەربازی و ئۆتۆمبێلگەلی خەڵکی سڤیل دەبێت .
ووتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق کەهەر موستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی ئەو وولاتەیە ، لە کۆتایی دا جەختی کردەوە کە هیچ جۆرە بابەتێک بۆ جێگیر بوونەوەی هیزەکانی پێسمەرگە لە پارێزگاکانی کورکووک و ناوچەکانی دیکەدا بوونیان نییە
ئەمە لە حاڵێکدایە ک ەپێشتر " تحسین الخفاجی " ووتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی هاوبەشی عێراق لە ووتووێژ لەگەڵ " اینا " ڕایگەیاندووە کە بە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵیک لەسەر ئەو بنەمایەی هەوڵی هەندێک گرووپی تێرۆریستی لەوانەش داعش لە نفووز بۆ ناو خاکی ئەو ووڵاتە لە ڕیگای سنووری هاوبەش لەگەڵ سووریاوە ، لە دانیشتنێکی ئەمنییەتی لەگەڵ فەرماندەیی هیزەکانی پێشمەرگەی هورێمی کوردستان بۆ پڕکردنەوەی درزی ئەمنییەتی لە لایەن ئەندامانی تێرۆریستەوە بەڕیوە برد و لەو نیوەندەدا لە سەر دامەزراندنی ناوەندیکی هاوبەش بۆ دەستەبەرکردنی ئەمنییەتی ناوچەکە کە هیچ هێزێکی فێدڕاڵ و پێشمەرگەی لێ نییە ڕێکەوتن کراوە .