بەپەلە ... چەند بڕیارێکی گرینگ لە لایەن پەرلەمانی هەرێمی کوردستانەوە
پەیامی کورد ... به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی دۆخى ئێستای كوردستان و چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌یرانه ئابوورى و ته‌ندروستییه‌ی كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤیرووسی كۆرۆناوه درووست بووه، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان له‌گه‌ڵ سەرۆکی سه‌رجه‌م فراکسیۆنەکانی په‌رله‌مانى كوردستان كۆبووه‌وه.
دوای کۆبوونەوەکە پەرلەمانی کوردستان راگەێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ى خسته‌ڕو، كه گفتوگۆكردن بوو له‌سه‌ر دۆخی ئێستای كوردستان و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌یرانه ئابورى و ته‌ندرووستییه‌ی كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤیرووسی كۆڕۆناوه ئێستا به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌و جیهانی گرتوەتەوە
هه‌روه‌ها باسی له دوایین سه‌ردانه مه‌یدانییه‌كانی كرد كه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى فراكسیۆنه جیاوازه‌كان بۆ پارێزگاكان و لیژنه‌ی ئۆپراسیۆنى پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان كردوویانه.
دواتر له‌لایه‌ن هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پوخته‌یه‌ك له‌سه‌ر به‌دواداچوونه‌كانی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌ته تایبه‌تمه‌نده‌كان و كارى لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانی په‌رله‌مان له به‌رده‌وامیی به‌دواداچوون بۆ كارى وه‌زاره‌ت و لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانى حكومه‌تی هه‌رێم خرایه‌ڕو.
دواتر سه‌رۆكى سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان روانگه‌ی فراكسیۆنه‌كانیان خسته‌ڕو به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رجه‌م سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان له‌خستنه‌ڕووی دۆخی گشتی و خاڵه له‌پێشینه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه كۆكبوون.
یەکەم: ئه‌م قه‌یرانه ته‌ندرووستییه‌ی كۆڕۆنا، لێكه‌وته ئابوورییه‌كانی، كه‌مبونه‌وه‌ى داهات و چۆنیه‌تیی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى بۆ پاراستنی ته‌ندرووستی هاووڵاتییان و كه‌مكردنه‌وه‌ى بارگرانی له‌سه‌ر هاووڵاتییان و بژێویی ژیانیان، له‌خاڵه هه‌ره له پێشینه‌كانه كه پێویست ده‌كات حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كارى له‌سه‌ر بكات.
دوەم: ئه‌و ڕێوشوێن و هه‌نگاوانه‌ى كه تائێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به‌خۆپارێزی و گرتنه‌به‌رى رێكار‌و وه‌رگرتنی بڕیار بۆ پاراستنی ته‌ندرووستی هاووڵاتییان ئه‌نجامیان داوه به‌رزده‌نرخێنێت.
سێیەم: پشتیوانی بڕیارى ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانین كه له كۆبوونه‌وه‌ى 1ى 4ى 2020 بڕیاریان داوه به راسپاردنى لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجوومه‌ن بۆ ئاماده‌كردنى بڕیارێكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌كرێنشینان و لێخۆشبوو‌ن له‌كرێ و هه‌ر رسوماتێكی دیكه، هه‌موان كۆكبوین له‌وه‌ى كه‌دوای بڕیارى حكومه‌ت له‌م ڕوه‌وه ئه‌كه‌ر پێویستیی ته‌شریعی هه‌بوو بۆ هه‌ر بڕیارێكی ته‌شریعی كه له‌خزمه‌تی هاوڵاتییاندا بێت به‌هه‌ماهه‌نگی هه‌موولایه‌ك په‌رله‌مانی كوردستان به‌له‌به‌رچاوگرتنی رێوشوێنه ته‌ندرووستییه‌كان كارى پێویستی ته‌شریعی ئه‌نجام ده‌دات.
چوارەم: هه‌موان هاوڕابووین له‌وه‌ی كه ده‌بێت ئه‌وله‌ویه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ر داهاتێك كه به‌رده‌ست ده‌بێت، مووچه‌ی هاووڵاتییان و خۆراك و ده‌رمانی پێویست بێت و له‌م روه‌وه پشتیوانی ئه‌و هه‌نگاوانه ده‌كه‌ین كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی درووستكردنی چه‌ند بۆرد‌و لیژنه‌یه‌كه‌وه كارى له‌سه‌ر كردوه و وه‌ک په‌رله‌مانى كوردستان چاودێرێكی ووردی كارى ئه‌و لیژنانه ده‌بین.
پێنج: هه‌موولایه‌ك هاوڕابوون كه‌تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قه‌یرانه پێویستی به‌هه‌ڵوێست و كارى پێكه‌وه‌یى و نیشتیمانی و گیانی كارى هاوبه‌شه كه‌هاوكار بێت له تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه.
دواتر ئه‌م بڕبارانه‌ی خواره‌وه دران:
یەکەم: سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان به‌رده‌وام ده‌بن له‌كارى به‌دواداچوون و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ خێراتركردنی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازى له خه‌رجی و داهات.
دووهەم: درووستكردنی لیژنه‌یه‌كی باڵاى په‌رله‌مان به‌سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئه‌ندامیه‌تی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی لیژنه‌ى دارایى و ته‌ندروستى و پیشه‌سازی و وزه‌و لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی بۆ به‌دواداچوونی كارى ئه‌و لیژنه تایبه‌تمه‌ندانه‌ى حكومه‌تی هه‌رێم كه بۆ به‌دواداچونی پێداچونه‌وه به‌خاڵه سنوورییه‌كان و گرێبه‌سته‌كان و روسومات و لێخۆشبوونى گومرگی و دابینكردنی خۆراك و پێداویستی ده‌رمان درووستكراون.
سێیەم: دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی باڵاى په‌رله‌مان به سه‌رۆكایه‌تیی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئه‌ندامیه‌تیی سكرتێری په‌رله‌مان و سه‌رجه‌م سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان بۆ ئه‌نجامدانى كۆبونه‌وه‌ى پێویست و به‌دواداچوونی كارى لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان و هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ لیژنه‌كانى ئۆپه‌راسیۆنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆڕۆنا.
چوارەم: په‌رله‌مانى كوردستان پاڵپشتیی ئه‌وه ده‌كات له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتنێكى هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق بكرێ.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌کەدا وێڕای به‌رزڕاگرتنی خۆڕاگریى هاوڵاتییان داوا‌و تكایان له هاووڵاتییانی به‌ڕێز ئه‌وه‌یه به‌ته‌واوى پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندرووستییه‌كان بن.
په‌رله‌مانى كوردستان هه‌وڵ و ماندوبونی سه‌رجه‌م پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی ئاسایش و ناوخۆ‌و تێكڕای فه‌رمانبه‌رانی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بوارى خزمه‌تگوزاری گشتی به‌رزده‌نرخێنێت و سوپاسی له‌خۆبردویی و خزمه‌ته‌كانیان ده‌كه‌ین.