TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەپەلە ... کوردستانی ڕۆژهەڵات لە مانگرتنی سەرتاسەرییە

سارا
Yazar
📅 12 Eylül 2018 15:40

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ مانگرتنی سەرتاسەری دژی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی حدکا و حدک لە کۆیە و لەسێدارەدانی زیندانیە کوردەکان دەستیپێکرد.

 ئەمڕۆ ١٢/٩/٢٠١٨ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەشارەکانی سنە و سەقز و بانە و مەریوان و شنۆ و پاوە و زۆربەی شارەکانی دیکە خەڵک لە ماڵەکانیان نەهاتوونەتەدەر و دوکان و بازاڕیان نەکردووەتەوە.

بەمشێوەیە اڕەزایەتی خۆیان دژ بە هێرشەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی سوپای ئێران بۆسەر بارەگاکانی هەر دوو حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) و حزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) لە کۆیە و لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسیی دەربڕیوە.

هەواڵەکان باس لەوە دەکەن لە حکومت هێڵی ئینتێرنێتی لە زۆربەی شارەکانی کوردستان پچڕاندووە و یان زۆر خاوی کردووەتەوە.

دۆخی ئەمنی شارەکانی کوردستان بە تەواوەتی میلیتاریزە کراوە و ژمارەیەکی زۆر لە چالاکانی مەدەنی کورد لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە بانگهێشت و هەڕەشەیان لێکراوە.

شایەنی باسە پێشتر ناوەندی هاوکاری حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەبەیاننامەیەکدا، داوای لە هاووڵاتیانی سەرجەم شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد، ئەمڕۆ چوارشەممە لە ماڵەکانیان بمێننەوە و مانگرتنی  سەرتاسەریڕابگەینن.

Paylas: