Kurdistan
بەپەلە ... ئەگەری بەفر بارین لە کوردستان هەیە
پەیامی کورد ... بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزانی هەرێمی کوردستان پێشبینەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و سبەی ئەگەری باران بارینی بە لێزمە و هەورەتریشقە هەیە.
بەپێی کەشناسی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لەکاتەکانی دوانیوەڕۆ ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەکاتەکانی شەودا باران دەبارێت.
هەروەها سبەی دوشەممە، ئاسمان هەوری تەواودەبێت لەگەڵ بارانبارینی بەردەوام و هەورە تریشقە و تەرزە و دابارینی بەلێزمە لەکاتەکانی شەودا، لەناوچە شاخاوییە بەرزەکانیش ئەگەری بەفربارین هەیە.