بەپەلە ... کاسبکارێکی کورد لە بەر هەڕەشەی بەندکرانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
کاسبکارێکی کوردی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو سەر بە پارێزگای کرماشان، کاتێک هێزە ئەمنییەکان بەتەمابوون دەستبەسەری بکەن، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان “، ڕۆژی هەینی " ٣ی ئاگۆستی ٢٠١٨" ، کاسبکارێکی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو بە ناوی ”بەرزان ئەلیاسی“ کوڕی قادر، لە ڕێگای بەکارهێنانی چەقۆوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە ڕایگەیاندوە کە بەرزان کاتێک کە هێزە ئەمنییەکان ویستوویانە دەستبەسەری بکەن، چەقۆی لەملی خۆی داوە و بە هۆی قووڵی برینەکەیەوە گیانی لە دەست داوە.
بەرزان کاسبکار و دانیشتووی گوندی ”ئەلیاسی مەحموود نادر“ سەر بە شاری سەپێڵی زەهاو بووە کە ماوەیەک پێش دەستبەسەر بوون و دواتر بە دانانی بارمەتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
بەرزان ئەلیاسی دوای ئەوەی کە لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە و هێزە ئەمنییەکان ویستوویانە دەستبەسەری بکەن و ڕەوانەی بەندیخانە بکرێ ، خۆی کوشتووە