TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەپەلە ... تێکهەچوونی سەربازی لە نێوان سوپای پاسداران و حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ڕوویدا

سارا
Yazar
📅 30 Haziran 2019 22:04

 پەیامی کورد   ...    تێکهەڵچوونی چەکداری لە نێوان سوپای پاسداران و هێزی پێشمەرگەی حدکا ڕووی دا

بە پێی هەواڵ و زانیاری لە ڕاگەیاندن و میدیاکانی سەر بە حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کە ئەمڕۆ٣٠ی ٦ی ٢٠١٩  بڵاویان کردووەتەوە لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای پاسداران شەڕ ڕووی داوە.

ئەم شەڕە لە سەر مافی کۆڵبەران ڕوویداوە . بە پێی ئەم هەواڵە شەڕەکە ماوەی ٢ کاتژمێری خایاندووە و سوپای پاسداران شوێنەکەی بە چڕی تۆپباران کردووە ئەم تێکهەڵچوونە لە ناوچە شاخاوییەکانی باشووری کوردستان لە سنووری چۆمان و بەردەسووران و شوێنی نیشتەجێ بوونی خەڵکی سڤیل ڕوویداوە .

 

Paylas: