TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەپەلە : یەکیتی هۆشداری دەداتە گۆڕان و کۆمەڵ و هاوپەیمانی

سارا
Yazar
📅 22 Mayıs 2018 01:43

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی ڕایدەگەینێت، حەق نییە گۆڕان و کۆمەڵ و قەوارەکەی بەرهەم ساڵح هەڵوێستیان لەگەڵ تورکمان و عەرەبە شۆڤێنییەکان یەک بخەن.

بزووتنەوەی گۆڕان و ئەو لایەنانەی کە ناڕازین لە دەرەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق باس لەوە دەکەن، یەکێتی جیا لە سلێمانی لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانیش ساختەکارییەکی زۆریان کردووە و ئەو دەنگانەی هێناویانە هی لایەنەکانی دیکەیە.

لەو بارەیەوە (ڕزگار عەلی)، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی ڕاگەیاند: "هەموو ئەو حزبانە ناحەقی بەرامبەر یەکێتی دەکەن، چونکە یەکێتی ئەوە جاری یەکەم نییە ئەو ڕێژە کورسییە بەدەست دەهێنێت، حەقیش نییە ئەوان هەڵوێستی خۆیان لەگەڵ بەرەی تورکمانی و عەرەبە شۆڤێنییەکان یەک بخەن".

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لەبارەی هەڵوێستی گۆڕان و قەوارەکەی بەرهەم ساڵح و کۆمەڵ دەڵێت: "ئەوان وا جوانتر بوو بەرەیان لەگەڵ یەکێتی بێ".

ئەوەشی خستە ڕوو: "هەریەکە لە گۆڕان، کۆمەڵ، قەوارەکەی بەرهەم ساڵح لە دوو ڕۆژی کۆتایی پێکهێنانی لیستی هاوبەش بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان کشانەوە، بۆیە یەکێتی وەک یەکلایەن لەو پرۆسەیە بەشداریی کرد".

Paylas: