TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەپەلە ... یەکیتی ڕایگەیاند : لە ماوەیەکی کورتدا خەڵکی کوردستان دڵخۆش ده‌كه‌ین

سارا
Yazar
📅 01 Temmuz 2019 18:05

پەیامی کورد   ...    دوای کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی لەسەر پرسی کەرکووک و دیاریکردنی کەسێک بۆ پارێزگاری شارەکە، لە پرێسکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، کە زۆر نزیکن لە یەکدی و وەک یەک تیم گفتوگۆکراوە، هاوکات چ لە ئاستی ناوخۆیی و عێراق و نەتەوەیەکگرتووەکانیش، هەوڵی جیددی هەن، بۆ ئاساییکردنەوەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.

دڵشاد شەهاب، لە پرێسکۆنفرانسەکەدا بۆ میدیاکان، رایگەیاند، کە بە یەک تیم چارەی گرفتەکانی کەرکووک و هەنگاوەکانی ئاساییکردنەوە و دانانی پارێزگارێک کە پشکی کوردە دەکەن، هاوکات ماوەیەکی زۆرە بۆ ئەو مەبەستە دەستیان بە گفتوگۆ کردووە، هەروەها دەمێکیشە ئەو هەنگاوانە لەسەر ئاستی ناوخۆ و عێراق و ئاژانسەکانی نێودەوڵەتی کاری لەسەر کراوە و جدیین لەسەری.

ناوبراو خۆشحاڵی خۆیشی دەربڕی، کە ئەمڕۆ زیاتر تێگەیشتنێکی باش هەیە لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ و نێوان پارتی و یەکێتی لە لایەک، لە لایەکی دیکەوە نەتەوە یەکگرتووەکانیش بە جیددی لەسەر هێڵن بۆ چارەکردنی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە یەکێ لەو هەنگاوانەی یەکێتی و پارتی ئەوەبووە، هەر رێککەوتنێک لە نێوان پارتی و یەکێتی دەکرێ، ئەوا رێز لە پێکهاتەکانی نێو لیستی برایەتی و پێکهاتەکانی دیکەش بە عەرەب و تورکمان دەگیرێ، جەختیشی لەوە کردەوە، کە ئەمڕۆ بیروبۆچوونەکانیان لە یەکدییەوە زۆر نزیک بوون و، دەتوانن لە داهاتوودا بگەنە ئەنجام.

دڵشاد شەهاب، تیشکی خستە سەر ئەوەیش، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیان لەگەڵ یەکێتی، باسی داهاتووی پارێزگای کەرکووک و پێکەوە ژیانیان کردووە و، گفتوگۆشیان لەسەر ناو هێنانی کەسێک بۆ پۆستی پارێزگاری شارەکە کردووە، کە بۆچوونی هەردوولایان وایە، ئەو ناوەی رادەگەیەنن، کاندیدی هاوبەشی یەکێتی و پارتی و لیستی برایەتی و سەرجەم پێکهاتەکانی دیکەی عەرەبیش بێ.

دواتر گوتەبێژی فەرمی یەکێتی لەتیف شێخ عومەر، باسی لە تەوەرێکی دیکەی کەرکووک کرد، کە هەموویان بە پەرۆشەوە هەنگاو بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخی شارەکە دەنێن، هاوکات لەمەڕ کابینەی نۆیەمیش گوتی: "ئێمە ئامادەین وەک شەریکێکی راستەقینە و بە دڵسۆزییەوە بەشداری لە کابینەی نۆیەمدا بکەین، وا دەکەین لە ماوەیەکی کورتدا خەڵکی کوردستان دڵخۆشبن بەو پەیوەندیە لە پێناو ئایندەی کوردستان".

Paylas: