بانکی خوێنی هەولێر داوایەک ئاراستەی هاووڵاتیان دەکات
پەیامی کورد … بانکی خوێنی هەولێر داوایەک ئاراستەی هاووڵاتیان دەکات
بانكی خوێنی ھەولێر داوا لە خوێنبەخشان دەكات، ئەوانەی ھەڵگری جۆری خوێنی (ناقس)ـن، بەشداری لە ھەڵمەتی بەخشینی خوێن بكەن، كە تا یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی بانكی خوێنی ھەولێر، لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە: "لە پێناو دابینکردنی خوێنی پێویست بۆ نەخۆشانی سالاسیمیا و تووشبوانی شێرپەنجە لە مانگی پیرۆزی رەمەزان، بانکی خوێن داوا لە خوێنبەخشانی خۆشەویست دەکات کە هەڵگری جۆرەکانی (ناقس)ن خوێن ببەخشن".
له بانگهوازهكهدا، ئەوەش خراوە تەڕو، لە کاتی سەردانیکردنی بانکی خوێندا، پابەندی سەرجەم رێنوێنییەکانی خۆپارێزی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بن، لە بەستنی دەمامک و دووریی ماوهی نێوان كهسهكان.
دەقی بانگەوازی بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێن لە ھەولێر:
لە پێناو دابینکردنی خوێنی پێویست بۆ نەخۆشانی سالاسیمیا و تووشبوانی شێرپەنجە لە مانگی پیرۆزی رەمەزان.
بانکی خوێن داوا لە خوێنبەخشانی خۆشەویست دەکات کە هەڵگری جۆرەکانی (ناقس)
بەشدار بن لە هەڵمەتێكی خوێنبەخشین لە بانکی خوێن رۆژانە تا یەکەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزان
ناونیشان :- ب.بانکی خوێن پشت نەخۆشخانەی رزگاری
کات :- لە کاژیر 8:00 بەیانی تاوەکو 8:00 ئێوارە
تێبینی// تکایە لە کاتی سەردانیکردنی بانکی خوێن پابەندی سەرجەم رێنماییەکانی خۆپاریزیی دژی ڤایڕۆسی کۆڕۆنا بن لە بەستنی دەمامک و دووریی کۆمەڵایەتی
بەڕیوەبەرایەتیی بانکی خوێن
دووشەممە 2021/4/5