TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەڕێوەبەری ئاوی ژێرزەوی: تائێستا ناوچەكانی كوردستان نەگەیشتونەتە ئاستی مەترسیدار

Rozan Ateş
Yazar
📅 15 Ağustos 2023 16:26

پەیامی کورد... بەڕێوەبەری ئاوی ژێرزەوی: تائێستا ناوچەكانی كوردستان نەگەیشتونەتە ئاستی مەترسیدار



بەڕێوەبەری گشتی ئاوی ژێر زەوی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت،"نزیكەی سێ دەیەیە هەموو دە ساڵ جارێك توشی وشكەساڵی توند دەبینەوە"،دەشڵێت،"تائێستا ناوچەكانی كوردستان نەگەیشتوەتە ئەو رادەیەی لە مەترسیدا بێت".

عەباس عەلی بەڕێوەبەری گشتی ئاوی ژێر زەوی سلێمانی ڕایگەیاندووە،"نزیكەی سێ دەیەیە هەموو دە ساڵ جارێك توشی وشكەساڵی توند دەبینەوە، پێداویستیمان بۆ ئاو زیاد دەكات، قەبارەی پاراوبونەوەش لەبەرئەوەی وشكەساڵیە زۆر كەمدەبێتەوە، لەبەرئەوە پێداویستی زیاد دەكات و قەبارەی دەرهێنانەوە زیاد دەكات، بۆیە دابەزینی ئاو هەیە".

ئاماژەی بەوەشكردووە،"پاراوبونەوە لەناوچەی سلێمانیدا لە ئێستادا لەگەڵ هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین تا رادەیەك لەحاڵەتی ئاساییدایە، بەڵام ئەمساڵ 800 ملم بارانباریوە لە هەندێك شوێن زیاتر لە هەزار تا هەزارو 200ملم باریوە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو،"ئێمە لە كێشەی ئاوهەوای ئەمساڵ كێشەمان نەما، لە كێشەی كشتوكاڵی ئەمساڵیشدا كێشەمان نەما كە دوو ساڵی پێشوو هەمانبوو، بەڵام لەكێشەی هایدرۆدا هەمانە، لەبەرئەوە دوو ساڵە لەسەر یەك ئەو پاراوبونەوەیە نەگەیشتوەتە ئاستی خۆی و بە یەك ساڵیش ئەو رێژەیەمان بۆ پڕناكاتەوە".

ڕاشیگەیاندووە،"وەزارەتی شارەوانی گەورەترین بەكاربەری ئاوە جگە لە وەزارەتی كشتوكاڵ كە بۆ كشتوكاڵ بەكاری دەهێنێت".

عەباس عەلی دەشڵێت،"ئاستی دەرهێنان ئەگەر بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ بكرێت كێشەی نیە لەگەڵ ئەو وەزارەتانە هەماهەنگی دروست دەكەین دەرهێنانەوەی ئاو لە ژێر زەوی كەمدەكەینەوە پشت بە ئاوی سەر زەوی دەبەستین، بۆ ئەوەی زۆرترین سود لە ئاوی سەرزەوی وەرگرین، ئەگەر زیادەڕەوی نەبێت ئێمە دەتوانین كێشەی پاراوبونەوە و دەرهێنانەوە هاوتا بكەین".

Paylas: