باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق: ئێران بێباكانە و نابەرپرسانە خەڵكی لە هەولێر كردووەتە ئامانج
پەیامی کورد... باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق: ئێران بێباكانە و نابەرپرسانە خەڵكی لە هەولێر كردووەتە ئامانج
باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئێران بێباكانە و نابەرپرسانە لە هەولێر هێرشی كردووەتە سەر خەڵكی مەدەنی، سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانییان دەكەین و ئەو هێرشە سەركۆنە و شەرمەزار دەكەین.
ئەلینا رۆمانۆوسكی، باڵوێزی ئەمریكا لە عێراق، لە راگەیەنراوێكدا، سەبارەت بە هێرشە مووشەكییەكانی ئێران بۆ سەر شاری هەولێر رایگەیاند، ”بەتوندترین شێوە سەركۆنەی هێرشە کوشندەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکەین، کە بێ باکانە و نابەرپرسانە خەڵکی مەدەنییان کردووەتە ئامانج، هەروا هێرشەکانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و درۆنەکان بۆ سەر بنکەکانی هێزەكانی ئەمریكا لە هەولێر، ئەو هێرشانە تەواو پێشێلکاریی سەروەریی عێراقن و سەرەخۆشی خۆمان لە قوربانییان ڕادەگەیەنین و ئەو هێرشانە سەركۆنە و شەرمەزار دەكەین.“