TR KU SO
FB X
Kurdistan

باکووری کوردستان/ شوانێكی تەمەن 16 ساڵ بە هەورەبرووسکە گیانی لەدەستدا

Rozan Ateş
Yazar
📅 12 Haziran 2023 15:02

پەیامی کورد... باکووری کوردستان/ شوانێكی تەمەن 16 ساڵ بە هەورەبرووسکە گیانی لەدەستدا


لە شارۆچکەی قامووشان لە پارێزگای قەرسی باکووری کوردستان، شوانێکی تەمەن 16 ساڵ بە هەورە برووسکە گیانی لەدەستدا.

بەپێی هەوالی میدیاكان مێرمنداڵێکی تەمەن 16 ساڵ بە ناوی "ی. گ." لە لەوەڕگەکانی گوندی قوربانچایر سەر بە شارۆچكەی قامووشان مەڕ و ماڵاتی دەلەوەڕاند، کاتێک هەورە برووسکە لێی دا.

دوای ئەوەی شوانەکانی دیکە، خەڵکی گوندەکەیان لە رووداوەکە ئاگادار کردەوە، تیمەکانی تەندروستی گەیشتنە شوێنەکە و پشکنینان کرد و دەرکەوت شوانەکە گیانی لەدەستداوە.

هاوكات تەرمی شوانە مێرمنداڵەکە بەمەبەستی ئەنجامدانی توێکاری گوازراوەتەوە نەخۆشخانەی دەوڵەت لە شارۆچکەی قامووشان.

Paylas: