TR KU SO
FB X
Kurdistan

بارەگای بارزانی ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 30 Nisan 2022 00:41
پەیامی کورد    ...    بارەگای بارزانی ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە

لە ژمارەیەك میدیای عێراقی و كوردستانی هەواڵێكی ناڕاست بڵاو كراوەتەوە كە گوایە موقتەدا سەدر وەڵامی پەیوەندییەكانی جەنابی سەرۆك بارزانی ناداتەوە. 

لێرەدا بۆ ڕای گشتی عێراق و كوردستان ڕوونی دەكەینەوە كە ئەو بابەتە هیچ بنەمایەكی نیە و دوورە لە ڕاستی. لە نێوان سەرۆك بارزانی و سەید موقتەدا سەدر ئەو پەڕی ڕێزگرتن و متمانە و پەیوەندی زۆر باش هەیە. ئەوانەشی ئەم جۆرە دەنگۆیانە بڵاو دەكەنەوە ئامانجیان داپۆشینی شكست و دواكەوتنیانە لە پڕۆسەی سیاسی.

ئەگەر لە ماوەی ڕابردوودا ئاماژەیەكیش بۆ كەمبوونی جمووجۆڵی سیاسی هەبووبێت ئەوە لەبەر ڕەچاوكردنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بووە.

Paylas: