TR KU SO
FB X
Kurdistan

کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری کرماشان بریندار کرا

Rozan Ateş
Yazar
📅 26 Ocak 2022 14:42

پەیامی کورد … کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری کرماشان بریندار کرا

کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٥٢٥ی ژانویەی ٢٠٢٢، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی میلاد ڕوستەمی تەمەن ٢٦ ساڵ بریندار کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، میلاد ڕوستەمی بەبێ ئەوەی ئاگادار بکرێتەوە تەقەی لێکراوە و سکی بە سەختی بریندار کراوە. ناوبراو ئێستا لە نەخۆشخانەی شاری پاوە لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە و باری تەندروستی ناوبراو جێگیر ڕاگەیەندراوە.

جێگای ئاماژەیە کە میلاد ڕوستەمی خەڵکی گوندی “حەشمیر”ی سەلاسی باوەجانییە و دەزگیراندارە.

Paylas: