TR KU SO
FB X
Kurdistan

کۆڵبەرێکی دیکەی کورد لە سنووری بانە کوژرا

Rozan Ateş
Yazar
📅 20 Ağustos 2022 16:58

پەیامی کورد... کۆڵبەرێکی دیکەی کورد لە سنووری بانە کوژرا

کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی بانە بە ناوی ڕەحیم محەممەدی٣٧ ساڵە شەوی هەینی ١٩ی ئابی بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی ئەو شارە کوژرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕەحیم محەممەدی کە خێزاندار و باوکی دوو منداڵیشە، بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەی لێکراوە و سینگ و دڵی پێکراوە.

تەرمی ئەم کۆڵبەرە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری بانە کراوە.

ڕەحیم محەممەدی خەڵکی گوندی هۆرزە و دانیشتووی گوندی کەوپێچی خواروو بووە.

Paylas: