بڕیاری خەرجکردنی شایستەداراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٠ درا
پەیامی کورد … بڕیاری خەرجکردنی شایستەداراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٠ درا
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، سەرەتای هەفتەی داهاتوو سەرجەم شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٠ خەرجدەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١، نەوزاد شێخ کامیل بەرێوبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد، شایستە داراییەکانی جوتیاران لەلایەن وەزارەتی بازرگانی بەغداوە بەشێوەی چەکی بانکی رەواونەی هەرێم کراوە و بەپێی شارەکان شایستە داراییەکان دیاریکراون، دەشڵیت، "سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بەدابەشکردنی دەکرێت".
لەراگەیەندراوەکەی وەزارەتی بازرگانیشدا، بەم شێوەیە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەپێی شارەکان دابەشکردنی شایستەداراییەکان بۆ جوتیاران دەستپێدەکات:
سلێمانی:-
بیست وسێ ملیارو حەوت سەدو پەنجا ملیۆن دینارە .
هەولێر:-
یازدە ملیارونۆسەد و حەوت ملیۆن دینارە .
دهۆک:-
دە ملیار وحەوت سەد وشەست و پێنج ملیۆن دینارە .