بارانبارین و خۆڵبارین بەردەوام دەبێت
پەیامی کورد... بارانبارین و خۆڵبارین بەردەوام دەبێت
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی ئەمڕۆ و سبەینیی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان تۆز و خۆڵبارین بەردەوام دەبێت، هەروەها لە هەندێك ناوچە تاوەباران دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرزدەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاشكرایكردووە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان بەزۆری هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵێكی سوك، لە ناوچەكانی رۆژئاوای هەرێم و شاری دهۆك هەروەها ناوچە شاخاوییەكانی باكور تاوەباران دەبارێت لەگەڵ بوونی بروسكە.
ئەوەش هاتووە، بەراورد بە رۆژی رابردوو ئەمڕۆ پلەكانی گەرما "1 بۆ 2" پلە بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن و سبەینێش گۆڕانكاریەكی ئەوتۆ لە پلەكانی گەرمادا رونادات.
سەبارەت بە كەشوهەوای سبەینێ سێشەممە باسلەوەكراوە، ئاسمان هەور و نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ تاوەباران و هەورەبروسكەی كورتخایەن لە ناوچە جیاجیاكان، هەروەها بەردەوامی تۆز و خۆڵ لە زۆربەی كاتەكاندا.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 34 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 33 پلەی سیلیزی
دهۆك : 32 پلەی سیلیزی
كەركوك : 36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 34 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 22 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 33 پلەی سیلیزی
سۆران : 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 39 پلەی سیلیزی