TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەرپرسێکی داعش لە سلێمانی دەستگیر کرا

Rozan Ateş
Yazar
📅 23 Kasım 2020 23:41

پەیامی کورد ... بەرپرسێکی داعش لە سلێمانی دەستگیر کرا

 

وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، بەرپرسێکی داعش لە پارێزگای سلێمانی دەستگیرکراوە.

 

عەمید یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، بەهاوکاری ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە ئۆپەراسیۆنێکدا توانرا بەرپرسێکی داعش لەو پارێزگایە دەستگیربکرێت.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسەی دەستگیرکراوە، بەناوی (و.ف)، پلەی سەرکردایەتی هەیە لە ناو ریزەکانی داعشدا.

Paylas: