بەریتانیا هاوکارییە سەربازییەکانی خۆی بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوامی پێدەدات
پەیامی کورد ... ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی لە هەولێر لەگەڵ شاندی لەشکری و سیاسی ووڵاتی بەریتانی کۆبووەوە . شاندی بەریتانی ڕایگەیاند کە ووڵاتەکەیان بۆ هاوکاری و پشتیوانی خۆیان بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوامن .
شاندەکەی بەریتانیا کە پێکهاتبوو لە شیرەتکاری وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ژێنراڵ جۆن لۆمییەر و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق جۆن ویڵکس و چەند دیپلۆمات و فەرماندەیەکی سەربازی .
لە کۆبوونەوەکەدا کۆتا بارۆدۆخ و ڕەوشی کوردستان ، عێراق و بە گشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست باس کرا و ئاماژەی پێدرا و هەروەها پەیوەندی نێوان هەولێر و بەریتانیا و هەروەها چوونیەتی بەرفراوانتر کردنی پەیوەندی و هاوکارییەکانی نێوان هەردوو لا قسەی لە سەر کرا .
مەسروور بارزانی گرینگی ئەو هاوکارییانەی کە بەریتانیا داویەتی و دەیداتە هەرێمی کوردستان بە تایبەتی بۆ پەروەردەکردن و هاوکاری کردنی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت .
ژینراڵ لۆمییەر لە کۆبوونەوەکەدا ووتی : بەریتانیا دەیەوێ ئامادەیە پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەرفراوانتر بکات و بە تایبەتی لە بواری پەروەردەکردنی هێزی پێشمەرگەدا .