باڵیۆزی ئێران لە بەغدا : چەندین جار هۆشداریمان بە کوردستان دابوو بەڵام بەداخەوە گوێیان لێ نەگرتین
پەیامی کورد ... باڵیۆزی ئێران لە بەغدا : چەندین جار هۆشداریمان بە کوردستان دابوو بەڵام بەداخەوە گوێیان لێ نەگرتین
باڵیۆزی ئێران لە بەغدا ڕایگەیاند : مووشەکبارانی شاری هەولێر کاردانەوەیەک بووە بەرامبەر ئۆپراسیۆنێک لە دژی ئێران کە بنکەیەکی ئیسرائیلی لە هەولێر ئەنجامی دابوو .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە بەغدا لە ووتارێکدا لە کەربەلا ڕایگەیاند : ئێمە لە بەرامبەر ئەمنیەتی ووڵاتەکەمان نەرمی نانوێنین و پێشتریش هۆشداریمان بە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دابوو بەڵام بە داخەوە ئەوان گوێیان لەم قسانە نەگرت ،
مەسجدی ووتی : ئەم بنکە ئیسرائیلی یە کە ئەوان خستوویانەتە ژێر دەستی ئیسرائیلی یەکانەوە لە دژی ئێمە ئۆپراسیۆن یان ئەنجام دا هەر بۆیە کۆماری ئیسلامی ئێران لە دژی ئەم بنکەیە کاردانەوەی نیشاندا .
باڵیۆزی ئێران لە بەغدا بە ئاماژەدان بەوەی کە ئامانجیان لەم کارە لاوازکردنی خاکی عێراق یا خود بێڕێزی کردن بە ئەم ووڵاتە و خەڵکەکەی نییە بەڵکوو بەرگری لە ئەمنییەتی ئێران ە پشتڕاستی کردەوە : ئێمە داوا لە ئیوە دەکەین کە ئێوە ئەم ئیسرائیلی یانە لە خاکی عێراق دەربکەن تاکوو لە شەڕیان ڕزگارمان ببێت و ئەگەر دەرنەکرێن ئایا ئێمە دەستەوەستان بمێنین تاکوو ئەوان لە دژی ئەمنییەتی ئیمە ئۆپراسیۆن ئەنجام بدەن ؟ هەرچەندە وا نییە ، ئەمە ووڵامێک لە دژی ئەو ئیسرائیلی یانە بوو نە لە دژی ئەمریکییەکان یا خود دەوڵەتی عێراق .
ئەو هەورەها ووتی : هەندێک لە میدیاکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کونسووڵخانەی ئەمریکا کراوەتە ئامانج ، من سەرم لەم قسانە سووڕ دەمێنێت ڕاستە کە لە نێوان ئێمە و ئەمریکییەکاندا ماوەیەکە شەڕ و ئاڵۆزی هەیە بەڵام ئەم ئۆپراسیۆنە لە دژی ئەوان نەبوو بەڵکوو لە دژی بنکەی ئەمنییەتی ئیسرائیل بوو کە خەریکی ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنێک لە دژی نەتەوەکانی ئێمە بو