به‌غدا دوو بژارده‌ی نوێ ده‌خاته به‌رده‌م هه‌رێم
به‌غدا دوو بژارده ده‌خاته به‌رده‌م هه‌رێم بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره‌ی نه‌وت.
په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دوا هه‌ڵویستی حكومه‌تی عیراق سه‌باره‌ت به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی داهاتی نه‌وتی فرۆشراوی هه‌رێم له‌هاڵك بانكی توركیا ئاشكراده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “به‌غدا دوو بژارده ده‌خاته به‌رده‌م هه‌رێم بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره‌ی نه‌وت”.
كاوه مه‌حمود په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕاگه‌یاند، “یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی تائێستا چاره‌سه‌ری بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌و به‌هه‌ڵپه‌سێدراوی له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدادا ماوه‌ته‌وه قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستانه كه به‌غدا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌نییه بچێته ژێر باری دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانه‌وه”.
وتیشی:”پێویسته هه‌رێم له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ ئه‌و كێشه‌یه له‌گه‌ڵ به‌غدا یه‌كلابكاته‌وه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌ئێستاشدا به‌غدا داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره‌ی نه‌وتی فرۆشراو له‌هه‌رێم ده‌كات”.
ئاشكراشیكرد، “داهاتی نه‌وتی فرۆشراوی هه‌رێم ئێستا له‌هاڵك بانكی توركیایه‌و حكومه‌تی عیراقیش دوو بژارده ده‌خاته به‌رده‌م هه‌رێم بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و داهاته بۆ به‌غداو هه‌رچی بژارده‌ی یه‌كه‌مه بریتیه له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره‌كه به‌ڕاسته‌وخۆ بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌تی عیراق”.
کاوە وتیشی:”بژارده‌ی دوه‌میش به‌شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆیه كه پاره‌كه ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی هه‌رێمه‌وه ڕاده‌ستی حكومه‌تی عیراق بكرێت و ئه‌وكاتیش بودجه‌و موچه بۆ هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه ڕه‌وانه ده‌كرێت”.