Kurdistan
بوومەلەرزەیەکی بەهێز باکووری کوردستانی هەژاند
پەیامی کورد … بوومەلەرزەیەکی بەهێز باکووری کوردستانی هەژاند
ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه له‌ناكاوه‌كان (ئافاد)ی تورکیا بڵاویکردەوە، کاتژمێر ٩:٢٨ی خولەکی ئەمشەو بومەلەرزەیەک بەگوڕی ٥.٢ پلە بە پێوەری رێختەر شارۆچكه‌ی كیغی سه‌ربه پارێزگای بینگۆلی باکووری کوردستانی هه‌ژاند، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ئاماری زیانە گیانیی و مادییەکان بدات.
ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه له‌ناكاوه‌كان ئاماژەی بەوەشکردووە، بومەلەرزەکە لە شارۆچكه‌ی كیغی سه‌ربه پارێزگای بینگۆلی لە باکووری کوردستان روویداوە و قوڵایی بومەلەرزەکەش، ٥١ کم قوڵایی زەوی بووە.
پارێزگای بینگۆلی دەکەوێتە باکووری کوردستان لە رۆژهەڵاتی تورکیا، دانیشتوانەکەی بە ٢٨١ هەزار و ٢٠٥ کەس مەزەندە دەکرێت و رووبەرەکەشی هەشت هەزار و ١٢٥ کیلۆمەتری دووجایە.