بوومەلەرزەیەک کەلاری هەژاند
پەیامی کورد... بوومەلەرزەیەک کەلاری هەژاند
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 3.6 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر قه‌زای كه‌لاری له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان هه‌ژاند.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12ی 1ی 2023 وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردەوە، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی كاتژمێر 1:49 خوله‌ك بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 3.6 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر قه‌زای كه‌لار له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیانی هه‌ژاندووه، ئەوەشهاتووە، بوومه‌له‌رزه‌كه له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه هه‌ستیپێكراوه.
جێی باسە ئه‌مه له كاتێكدایه دوێنێ چوارشه‌ممه 11ی 1ی 2023، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، نزیكه‌ی كاتژمێر 6:05 خوله‌كی به‌یانی، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 3.5 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر پارێزگای دهۆكی هه‌ژاندوە بەڵام لەلایەن هاووڵاتیانه‌وه هەست به بوومه‌له‌رزه‌كه نه‌كراوه.