Kurdistan
داعش تەقاندنەوەی دوو بیرکە نەوتییەکەی کەرکووکی بە ئەستۆ گرت
پەیامی کورد … داعش تەقاندنەوەی دوو بیرکە نەوتییەکەی کەرکووکی بە ئەستۆ گرت
رێکخراوی تیرۆریستی داعش تەقاندنەوەی دوو بیرە نەوتەکەی سنووری پارێزگای کەرکووک، لە ئەستۆ دەگرێت.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی نیسانی ٢٠٢١، داعش لە ڕێگای تۆڕی کۆمەڵایەتیی تەلەگرامەوە رایگەیاندووە: چەکدارانی ئەون دوو بیرەکەی کەرکووکیان تەقاندەوە.
رۆژی شەممە ١٧ی نیسان، هەواڵی تەقاندنەوەی دوو بیرە نەوتی ژمارە ١٥٤ و ١٥٩ لە کێڵگەکانی بای حەسەن لە کەرکووک لەڕێی بۆمبی چێندراوەوە، بڵاو بووەوە.