TR KU SO
FB X
Kurdistan

دادگای فیدراڵی دۆسیەکەی زێباری یەکلایی دەکاتەوە

Rozan Ateş
Yazar
📅 10 Şubat 2022 01:26

پەیامی کورد... دادگای فیدراڵی دۆسیەکەی زێباری یەکلایی دەکاتەوە

دادگای فیدراڵی عێراق وادەی داد بینی بۆ پەسەندکردنی کاندید بوونی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقی دیاری کرد.

لە ڕاگەیەنراوێکدا دادگای فیدراڵی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، دادگاکەیان ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوویت ١٣-٢ی دیاری کردووە بۆ داد بینی ئەو سکاڵایەی دژی پەسەندکردنی هۆشیار زێباری بۆ خۆ کاندیدکردنیی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، بەرزکراوەتەوە.

پێشتر دادگای فیدراڵی عێراق لە بڕیارێکدا سەرجەم ڕێوشوێنەکانی هەڵبژاردنی هۆشیار زێباری بە شێوەیەکی کاتی ڕاگرت تا یەکلایی بوونەوەی دۆسیەکەی.

Paylas: