TR KU SO
FB X
Kurdistan

دانیشتنی پارلمانی کوردستان سبەی بڕێوە دەچێت

Rozan Ateş
Yazar
📅 24 Kasım 2020 16:48

 پەیامی کورد ... دانیشتنی پارلمانی کوردستان سبەی بڕێوە دەچێت

 

بڕیارە پەرلەمانی كوردستان سبەی چوار شەممە كۆببێتەوە و یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكەش گفتوگۆكردنە لەبارەی ڕاپۆرتی لیژنەی ڕەوەندی كوردستانی سەبارەت بە كۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات.

 

دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمانی كوردستان بانگهێشتی سەرجەم پەرلەمانتاران دەكات بۆ كۆبوونەوەی ژمارە (10)ی ئاسایی خولی پاییزەی ساڵی دووەم لەخولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەڕلەمانی كوردستان، لە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی سبەینێ چوار شەممە 2020/11/25.

 

بەپێی بەرنامەی كاری دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمان، لە كۆبوونەوەكەدا بە ئامادەبوونی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی كوردستان، خوێندنەوە و گفتوگۆ لەبارەی ڕاپۆرتی لیژنەی ڕەوەندی كوردستانی سەبارەت بە دیاردەی كۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات دەكرێت.

Paylas: