TR KU SO
FB X
Kurdistan

دیندار زێباری: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی داوایان لێکردوین یاسایەکی تایبەت بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئامادە بکەین

Rozan Ateş
Yazar
📅 05 Temmuz 2023 19:23

 

پەیامی کورد... دیندار زێباری: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی داوایان لێکردوین یاسایەکی تایبەت بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئامادە بکەین


دیندار زێباری، رێکخەری نوسینگەی راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی داوایان لێکردوین پڕۆژەیاسایەکی تایبەت بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و میدیا بیستراو و بینراوەکان ئامادە بکەین کە هاوتەریبی ستنانداردە نێودەوڵەتییەکان بێت.

وتیشی: ناکرێت زانیاری لە کەسێکی وەزارەت و فەرمانگەکان وەربگیرێت کە دەسەڵاتی پێدانی زانیاری نییە، هەر بۆیە هانی وەزارەتەکانمان داوە بەرپرسی میدیاییان هەبێت، بۆئەوەی لە چوارچێوەی یاساکاندا هەندێک زانیاری بدەنە رۆژنامەنووسان و میدیاکاران.

Paylas: