Kurdistan
دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند گفتۆگۆکانی نێوان ھەولێر و بەغدا دەست پێدەکەنەوە
پەیامی کورد ... سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەێنێت : گفتوگۆکانی نێوان ھەولێر و بەغدا دەست پێدەکەنەوە.
ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند : مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان داوای لە عادل عەبدۆلمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە دەست بە گفتوگۆکان لەبارەی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، بکرێتەوە.
سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەش کرد، کە مەسروور بارزانی هەروەها داوای لە عادل عەبدۆلمەهدی کرد رێککەوتنی کۆتایی لەنێوان هەردوو حکوومەت، واژوو بکرێت.