ئاگادارییەك لە پاسپۆرتی هەولێرەوە
پەیامی کورد … ئاگادارییەك لە پاسپۆرتی هەولێرەوە
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر هاوڵاتییان لە گۆڕانكاری لە كاتی دەوامی نوسینگەكانی پاسپۆرتی سەر بە پارێزگاكە ئاگاداردەكاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 21-10-2021 بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر ئاگادارییەكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە،"ئاگاداری هاووڵاتیانی خۆشهویست دهکهینهوه کهوا سەرجەم مامەڵەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوە و وەرگرتنەوەی پاسپۆرت لە سەرجەم نووسینگەکانی پاسپۆرت ( نووسینگەی یەک - نووسینگەی دوو - نووسینگەی سۆران - نووسینگەی کۆیە)ی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر لە رۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ( 24/10/2021) تاکو ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی (28/10/2021) کاتی دەوامی فەرمی لە کاتژمێر (2:00)ی دوای نیوەرۆ تاکو (6:00)ی ئێوارەیە".
داواشی لە هاووڵاتیان كردووە لەکاتی دیاریکراو سەردانیان بکەن بە مەبەستی ڕایی کردنی مامەڵەکانیان.